سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە تاوتوێ پێشکەوتنەکانی بارودۆخی خاکی فەڵەستینی داگیرکراو دەکەن

ishraq

ئیشراق 
ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێگەیشت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له‌راگه‌یێندراوێكدا راگه‌یاند" لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی ئەو پێشکەوتنانە کرا کە ناوچە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بە خۆیەوە دەیبینێت لەگەڵ خراپبوونی بارودۆخی مرۆیی لە کەرتی غەزە پاش هێرشە بەردەوامەکانی زایۆنیستەکان دژی خەڵکی فەڵەستین.
لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا جەختیان کردەوە لە سەر گرنگی هەنگاوەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرانبەر ئەو پێشێلکارییە ترسناکانەی کە خەڵکی مەدەنی لە ناوچە داگیرکراوەکان دەکەنە ئامانج، هەروەها لابردنی گەمارۆی ناڕەوای سەر شاری غەزە و دابینکردنی ڕێڕەوی سەلامەت بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی و گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بەپەلە بۆ فەڵەستینییەکان.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP