سەرۆک وەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات

ishraq

ئیشراق 
سەرۆک وەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە پێشوازی لە وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵایان و شاندەکەی کرد.


لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بارودۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتی و پێشکەوتنەکانی ئەم دواییەی خاکی فەڵەستین و گەمارۆدانی هێزەکانی زایۆنی لە کەرتی غەزە و بارودۆخی خراپی مرۆیی گەلی فەڵەستینی برا کرا.

سودانی جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراقی کردەوە سەبارەت بە مافی گەلی فەڵەستین بۆ ژیانێکی شیاو و دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی سەربەخۆیان لەسەر خاکە مێژووییەکەیان و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەنگاو بنێت بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی ئەوێ لە دۆخە سەختەکەیان.

لە لایەکی دیکەوە، عەبدوڵڵایان جەختی کردەوە لەسەر ئەو ڕۆڵە سەرەکییەی کە عێراق لە گۆڕەپانی عەرەبی و ئیسلامی و کێشەکانی ناوچەکە و هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنیان گێڕاوە.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP