سودانی له‌باره‌ی ره‌وانه‌كردنی هاوكاری بۆ غەززە بڕیاریدا

ishraq

ئیشراق 
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگه‌یاند، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فه‌رمانیكرد بە ناردنی یارمەتی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی میسر بە مەبەستی گەیاندنی یارمەتییەکان کە پێداویستی پزیشکی و چارەسەرییەکان لە خۆدەگرێت.


باسم ئەلعەوادی، وتەبێژی وتەبێژی حکومەتی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "وەک دوپاتکردنەوەی هەڵوێستی نەگۆڕ و بنەمای عێراق سەبارەت بە پرسی فەڵەستین، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی كرد بە ناردنی یارمەتی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە کە لەلایەن هێزی داگیرکەری زایۆنیستییەوە گەمارۆ دراوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، یارمەتییەکان پێداویستی پزیشکی و چارەسەرییەکان لە خۆدەگرێت لەگەڵ پێداویستییە مرۆییە بەپەلەکان بۆ گەلی فەڵەستینی برا.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP