11/10/2023
سیاسی 149 جار بینراوە
سەرۆک وەزیران ئامادەیی عێراق بۆ ئەندام بوون لە گروپی بریکس دووپات دەکاتەوە
ئیشراق
سەرۆک وەزیری عێراق محەممەد شیاع سوودانی ڕۆژی چوارشەممە ئامادەیی عێراقی پشتڕاستکردەوە بۆ بەشداریکردن لە گروپی بریکس.
سەرۆک وەزیران لە میانەی کۆبوونەوەیەکی گفتوگۆدا لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵگەی عێراقی لە ڕوسیا وتی " عێراق ئامادەیە بۆ ئەوەی ببێتە بەشێک لە گروپی بریکس ئەگەر بانگهێشتنامەیەکی لەلایەن وڵاتانی دامەزرێنەرەوە پێگەیشتبێت"، ئاماژەی بەوەشکرد "عێراق لەو ڕۆڵە تێدەگات کە گروپەکە دەیگرێتە خۆی و ئاگاداری مەرج و تایبەتمەندییەکانی بەشداریکردنی گروپەکەیە."
سەبارەت بە پرسی فەڵەستین، سەرۆک وەزیرانی فەڵەستین سوپاسی هەڵوێستی بنچینەیی ڕوسیای کرد سەبارەت بە پرسی فەڵەستین و ئاماژەی بەوەدا " ئەم دۆسیەیەی لەگەڵ سەرۆک پوتن بە قووڵی و لەبەر نیگەرانی بۆ ژیانی خەڵکی مەدەنی تاوتوێ کردووە."