سەرۆک کۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران دەکات

ishraq

ئیشراق 
سەرۆک کۆمار، دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2023 لە کۆشکی بەغدا، پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق، بەڕێز محەمەد کازم ئال سادق کرد، کە تیایدا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان کرد.

سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی پێویستی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش کرد لە بارەی دۆسێ و پرسە هاوبەشەکان بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و بەرجەستەکردنی چانسی ئاشتی لە ناوچەکەدا.
هەروەها سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە گرنگی ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان هەردوو وڵات کرد لە پتەوکردنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکاندا و راشیگەیاند کەڕێککەوتنەکە هەڵوێستی عێراق دوپات دەکاتەوە لە ڕەتکردنەوەی بەکارهێنانی خاکی وەک سەرچاوەیەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ و جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی ڕەچاوکردنی مافی عێراق لە پاراستنی ئاسایش و سەروەری وڵات لە پێشێلکارییەکان کە کاریگەری لەسەر شارەکانی عێراق بەتایبەتی و هەرێمی کوردستان هەیە.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی  کۆماری ئیسلامی ئێران، جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکان و پشتیوانیکردنی ئاسایش و سەقامگیری گەلی عێراق کردەوە.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP