سەرۆک کۆمار پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ هاوتا سوورییەکەی دەنێرێت

ishraq

ئیشراق 
سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، سەبارەت بە قوربانیانی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کە کۆلێژی سەربازی لە شاری حمس کردە ئامانج، پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کرد.


ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بەڕێز بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری عەرەبی سوریای برا

سڵاوی خوداتان لێبێت
      بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی ئەو هێرشە تیرۆریستییەمان پێگەیشت کە لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی ئەفسەرانی کۆلێژی سەربازی لە شاری حمس، بە ئامادەبونی خانەوادەکانیان لەو ئاهەنگەدا کردە ئامانج و چەندین قوربانی و برینداری مەدەنی لێکەوتەوە.
بە ناوی خۆم و گەلی عێراقەوە بە توندی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە ترسنۆکانە سەرکۆنە دەکەین، کە پێچەوانەی هەموو بەها مرۆییەکان و رێسا ئاسمانییەکانە.
لە ڕێگەی بەڕێزیشتانەوە هاوخەمی قووڵ و پەرۆشیمان بۆ گەلی سوریا ی برا و کەسوکاری قوربانیان دەردەبڕین کە بەهۆی ئەم دەستدرێژییە تاوانکارانەیە بون قوربانی، داوا لە خودای مەزن دەکەین قوربانیان بەر میهرەبانی و لێخۆشبوونی فراوانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات و سێبوریش بەخانەوادەکانیان ببەخشێت و ئومێدی زوو چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP