عەبادی: پشتیوانی لە مافی فەلەستینییەکان دەکەین بۆ خاک و دەوڵەتەکەیان

ishraq

ئیشراق 
سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر حەیدەر عەبادی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند پشتیوانی لە مافی فەڵەستینییەکان دەکات بۆ خاک و دەوڵەتەکەیان.


عەبادی لە تویتێکدا ڕایگەیاند " ئێمە پشتیوانی لە مافی فەڵەستینییەکان دەکەین بۆ خاک و دەوڵەتەکەیان و مافی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری و بەدەستهێنانی ئازادی و سەروەری."

وتیشی " داگیرکردنی فەلەستین لە لایەن زایۆنییەکانەوە پێچەوانەی مافەکانی گەلان و بڕیارە نێودەوڵەتییەکانە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە مافی فەڵەستینییەکان بکات و داگیرکەر ناچار بکات چۆڵی بکات، مێژوو سەلماندوویەتی کە داهاتووی گەلان و مافەکانیان دژی هەموو داگیرکەرێک و ستەمکارێک."

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP