عامری داوا لە گەلانی ئیسلامی و عەرەبی دەکات کە بە تەواوی لەگەڵ گەلی فەلەستینی بوەستن

ishraq

ئیشراق 
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی بەدر هادی عامری ڕۆژی شەممە داوای لە خەڵک وگەلی ئیسلامی و عەرەبی کرد بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆیان هەڵ بگرنە ئەستۆ بۆ ئەوەی بە تەواوی لەگەڵ گەلی فەڵەستیندا بوەستن.


عامری وتی " بە هەموو هەستەکانی شانازییەوە، بەدواداچوونی هەواڵی ئەو هەڵمەتە بەهێزەی فەڵەستینییەکاندا کڕدین کە لە ئۆپەراسیۆنە پاڵەوانەکەدا (تەۆفانی ئەقسا) دا هەبوو، و پشتیوانی تەواوی خۆمان و ئامادەیی تەواوی خۆمان دەربڕی بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی فەڵەستینی خۆشەویست بۆ گەڕاندنەوەی مافە ڕەواکانیان."
هەروەها داوای لە خەڵکی موسڵمان و عەرەبی کرد " بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆیان هەڵ بگرنە ئەستۆ بۆ ئەوەی بە تەواوی لەگەڵ گەلی فەڵەستین بوەستن و پشتیوانییان بکەن لە هەموو ئاستەکاندا بۆ بەردەوامبوون لە جیهاد و بەدیهێنانی ئامانجەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی خاکەکەیان و ئازادکردنی شوێنە پیرۆزەکانیان."

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP