پوتین: پێشوازی لە سەردانی داهاتووی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ روسیا دەكەین

ishraq

ئیشراق 
ڕۆژی پێنجشەممە، سەرۆكی روسیا فلادیمێر پوتین رایگەیاند: پێشوازی لە سەردانی داهاتووی سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی بۆ روسیا دەكەین.

پوتین لە وتارێكدا لەبەردەم ئەندامانی كۆڕبەندی دیالۆگی “ڤاڵدای” كە لەلایەن میدیای روسیاوە بڵاوكرایەوە، وتی: پێشوازی لە سەردانی داهاتووی سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی دەكەین بۆ روسیا.
پوتین ڕایگەیاند: لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی ئاسایشی ناوچەكە و ناوخۆی عێراق گفتووگۆ دەكەین.
جەختیشی لەسەر متمانەی خۆی كردەوە: كە سەردانەكە بەرهەمدار دەبێت و لە كاتێكی گونجاودایە.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP