سەرۆک کۆمار سەردانی مەزاری ئیمام عەلی دەکات

ishraq

ئیشراق 
سەرۆک کۆمار، دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ  چوارشەممە 4-10- 2023 ڕێوڕەسمی سەردانی مەزاری ئیمام عەلی کوڕی ئەبو تالب لە پارێزگای نەجەف ئەنجامدا.

سەرۆک کۆمار لە سەردانەکەیدا، لە لایەن ئەمینداری گشتی عەتەبەی عەلەوی، بەرێز عیسا خوراسانی وژمارەیەک لە بەرپرسانی مەزارەکە  پێشوزای لێکرا.
هەروەها سەرۆک کۆمار چاوی بە پرۆژەکانی فراوانکردن و پەرەپێدانی مەزاری پیرۆزی ئیمام عەلی کەوت، کە عەتەبەی عەلەوی جێبەجێی دەکات ، هاوکات خوراسانی دیارییەکی پێشکەش بەسەرۆک کۆمار کرد وەک دەربڕینی پێزانین و پێشوازیکردنی بەرپرسانی عەتەبە لە سەردانەکەی بەڕێزیان.

زۆرترین خوێندراو

Copyright © 2017 Eshraqtv all rights reserved Created by AVESTA GROUP